مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد رەنگە كەس لە هەرێمی كوردستان كەس هەڕەشەی برسێتی لەسەر نەبێت، بەڵام ناڕەزایەتیی هەیە لە سەر نەبوونی دادپەروەریی لە دابەشكردنی داهاتەكان، كە ئەمەش كرۆكی كاری دامەزراوە فەرمییەكانە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند “لە دابەشكردنی دەسەڵاتەکاندا نابێت هەوڵی ئەوە بدەن، لە رێگای سیاسیەتێكی پۆپۆلیستی ناهەقییەكان بكەن بە هەق، هاوبەشێکی گوماناوی ناتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەورەترین كۆدی بنەڕەتی لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی كابینەی حكومەتە، دۆخێک دروست بووە لە هەرێمی كوردستان پارتی و یەكێتی هەر كامیان بیانەوێت حكومەت بە تەنها دروست بكەن، تاوەکو دێگەڵیە زیاتر ناڕوات”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێستا لە بەغدا كە باس لە هەمواری كردنەوەی دەستوور دەكرێت، هەوڵدەدرێت كێشەكانی هەرێمی كوردستان بقۆزنەوە، لە سوریاو لە عیراقیش دژایەتیكردنی كورد خەریكە هەر بە زیندووەكانەوە ناوەستێت، بەڵكوو مردووەكانیشی گرتووەتەوە، وەك ئەوەی لەگەڵ پەیكەرەكەی سەڵاحەدینی ئەیوبی كرا لە دیمەشق”.
ب ح