مهودا میدیا-
بههۆى دروستبوونى كێشه لهسهر گهنم، له سنورى گهرمیان شهڕ له نێوان دوو بنهماڵه دروستبووه و بههۆیهوه سێ كهس برینداربوون.
لەسەر گەنم شەڕ لەنێوان دوو تەرەف دروست بوو
لەئەنجامدا سێ کەس بەفیشەک برینداربوون
ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەمە لەقەزای ڕزگاری شەڕە تەقە لەنێوان دوو تەرەف ڕویدا و لەئەنجامدا سێ کەس بەفیشەک برینداربوون
دوای گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە
بەوتەی بریندارەکان لەسەرمامەڵەکردن بەپارەی دانەوێڵە (گەنم) لەگەڵ تەرەفی دووەم شەڕلەنێوانیان دروست بوە
لەئێستادا پۆلیس چۆنەتە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە دەستی پێکردوەو دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا گیراوە
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 430 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتباران دەرچوەو پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندایە
عەقیدی پۆلیس
سۆران محمد غەریب
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان
2026\10\25
ع