مه‌ودا میدیا-
سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هیچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جیهان نه‌ماوه.
موحسین رەزایی، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند “کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی نێوان وڵاتەکەی و سەرکردەکانی سعودیە، تورکیا و پاکستان لە تاران، نیشاندەری ئەوەیە کە هەڕەشەکانی ئەمه‌ریکا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر جیهان نەماوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە ئێستادا بەیاننامە دەرناکەین و کارەکان بە کرداری دەبەینە پێشەوە”.
سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران باسى له‌وه‌شكرد “سەردانی سەرکردەکانی سعودیە، تورکیا و پاکستان بۆ تاران سەرەتایەکی کردارییە”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هه‌ر یه‌كه له توركیا، سعودیه و پاكستان، له تارانى پایته‌خت له‌گه‌ڵ ئێران كۆبوونه‌وه.
ع