مه‌ودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران راگه‌یاند، گەمارۆكانى سەر ئێران هەڕەشە لە ئاسایشی وزەی جیهان دەکات، ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا سه‌قامگیریی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە مەکۆی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لە موسکۆ وتی “کردەوە تاکلایەنەکانی ئەمه‌ریکا سەقامگیریی بازاڕەکانی وزەی خستووەتە مەترسییەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئابلۆقە و گەمارۆدانی ئێران هەڕەشە لە ئاسایشی وزەی جیهان دەکەن”.
باسى له‌وه‌شكرد “گەمارۆ تاکلایەنەکان و گەمارۆی دەریایی و ئاسمانی، جگە لە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وزە، سەقامگیری بازاڕە جیهانییەکان و ئابووری نێودەوڵەتیشیان خستۆتە مەترسییەوە”.
ع