مه‌ودا میدیا-
بانكى رافیده‌ین داوایه‌ك ئاراسته‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌توانن قه‌رز وه‌ربگرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى بانكه عیراقییه‌كه هاتووه “قۆناغی دووەمی پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەستیپیكردووه”.
باس له‌وه‌شكراوه “پێویستە داواکار واته فه‌رمانبه‌ر یان خانه‌نشین، هیچ قەرزێکی پێشووی ئەلیکترۆنیی لەسەر نەبێت، ئه‌وكات ده‌توانێت سوودمه‌ندبێت له وه‌رگرتنى قه‌رز”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “رێژەی سوودی پێشینەکان 6٪ە و لە ماوەی 60 مانگدا دەگەڕێندرێتەوە، واته قه‌رزه‌كه به‌پێى سووده، بڕی پێشینەکەش لە نێوان 5 بۆ 10 ملیۆن دیناردایە و له ماوه‌ى سێ رۆژدا ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ر یان خانه‌نشینان”.
ع