به‌غدا نه‌وت به‌ نرخى عیراق ده‌داته‌ هاوڵاتییانى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق رایگه‌یاند، داوام له‌ به‌غدا كردووه‌ نه‌وت بۆ هه‌رێم بنێرێت و به‌ نرخى عیراق دابه‌شى بكات.

د. عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگه‌یاند “بە دڵنیایی بەمزووانە عیراق نەوتی ماڵان دەنێرێت و داوام کردووە بە نرخی خۆیان بیدەنە خەڵکی کوردستان”.

باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌و نه‌وته‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت، نرخه‌كه‌ى هه‌مان نرخه‌ كه‌ ده‌درێته‌ هاوڵاتییانى عیراق، پێویسته‌ به‌ زووترین كات ره‌وانه‌ى بكات”.

رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، به‌غدا ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه‌ بۆ ناردنى نه‌وتى سپیی بۆ هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان.

به‌هۆى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپیی، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ هه‌رێم بۆ 350 هه‌زار دینار گرانبووه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان