مه‌ودا میدیا-
پارێزگای سنە بە فراوانکردنی باخەکانی بۆ 13 هەزار هێکتار، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گوێزی ئەمساڵی بگاتە ٣٢ هەزار تۆن و پلەی دووەم لەسەر ئاستی ئێران مسۆگەر بکات.
به‌پێى ئامارێك كه له میدیا ئێرانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى گوێز له‌و پارێزگایه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان سه‌رو 32 هه‌زار تۆن ده‌بێت.
کوالیتی بەرز و ئاودێریی نوێ وایکردووە سنە ببێتە ناوەندێکی سەرەکی، هاوکات ئێران پلەی سێیەمی جیهانی هەیە و تورکیا و عیراقیش کڕیاری سەرەکیی بەرهەمەکەن.
دارگوێزە کورتەکانی ناوچەکە تەکاندنیان بێ مەترسی کردووە و باخەوانانیش لە رێگەی جیاکردنەوە و لەکارتۆنکردنی کاکڵەکەیەوە داهاتی زیاتر بەدەستدەهێنن.
ع