سوپای ئیسرائیل خرایە بەرزترین ئاستی ئامادەباشییەوە بۆ لێدان لە ئێران

مەودا میدیا-
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتە خراوەتە بەرزترین حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سەرجەم ئامادەكارییە سەربازی و لۆجستییەكان تەواو كراون بۆ وەشاندنی گورزێكی كوشندە لە كۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئیسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندووە”هێزەكانی ئیسرائیل ئامادەی هەر فەرمانێكن بۆ جێبەجێكردن، بەڵام تەلئەبیب و واشنتۆن ئێستا نایانەوێت پێش یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردنەكان گرژییەكان لە كۆنترۆڵ دەربچن، بەڵام دوای هەڵبژاردنەكان ئەگەری وەشاندنی گورزێكی گەورە لە ئێران زۆر بەهێزە”.

لەلایەكی تریشەوە كەناڵی 14ی ئیسرائیلی رایگەیاندووە “سوپای وڵاتەكەیان خۆی بۆ جەنگێكی درێژمەودا ئامادە كردووە، چونكە هەر پێكدادانێكی نوێ لەگەڵ ئێران رەنگە دەستبەجێ بەرەی جەنگ لەگەڵ حزبوڵا لە لوبنان بە چڕی چالاك بكاتەوە”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان