مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكرده‌وه، عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بڕیاریداوه بە ناردنی نەوتی سپیی بۆ هاوڵاتییانى هەرێمی کوردستان به نرخى پاڵپشتیكراو.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق له فراكسۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “بەشە نەوتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن لیترە و به نرخى هه‌رزان به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سه‌ره‌تاى دابه‌شكردن له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بێت چونكه ئه‌و ناوچانه زووتر سارد ده‌بێت و هاوڵاتییان پێویستییان به نه‌وت هه‌یه”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریاری نه‌داوه نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شبكات.
ع