مه‌ودا میدیا-
هاوشێوه‌ى گرانبوونی میوه و سه‌وزه‌كانى تر، نرخى لیمۆى عیراقى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه، به‌ڵام لیمۆى هاورده هه‌رزانه.
عارف سه‌لام، له عه‌لوه‌ى سلێمانى كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى لیمۆى عیراقی له عه‌لوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه به‌رى لیمۆ له شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و ته‌واوبوون ده‌ڕوات”.
وتیشى “به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى لیمۆى عیراقی، نرخى له عه‌لوه‌كان بۆ 4 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه له جۆرى زۆر باش و كوالێتی، جۆرى پله دوو به 3 هه‌زار دیناره”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لیمۆى هاورده‌ش هه‌یه ئه‌ویش نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه و له عه‌لوه كیلۆى به 1250 دیناره و له دوكانه‌كان كیلۆى به 1500 تا 2000 هه‌زار دیناره”.
ع