مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان و جێگیرکردنی نرخەکان، لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەت چاودێریی دوکان و شێنە بازرگانییەکانیان فراوان کردووە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند “لەئێستادا تیمەکانیان بەیانیان و ئێواران دەردەچن بۆ سەردانیکردنی کۆگا و کۆمپانیاکان و هەموو ئەو ناوەندە بازرگانی و فرۆشگایانەی شتومەک دەفرۆشن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لەم چەند رۆژەدا دەیان سەرپێچی کراوە، کە بریتین لە یاریکردن بە نرخ و گۆڕینی ماوەی بەسەرچوونی کاڵاکان و تێکەڵکردنی بەرهەمی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ کەرەستەی تر و فرۆشتنی ئەو کەرەستە و کاڵایانەی کە رێگەپێدراونین”.
ب ح