مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پێشوازیی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات، پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی تهواوى خەڵکی کوردستانە، پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە، ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “هیواخوازە ئهم ههنگاوه يارمهتيدهر و هاندهر بێت لە تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و رەخساندنی زهمينهيهكى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان ههموو لایەنە سياسييهکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دووپاتىدەکاتەوە كه گفتوگۆ، سازان و هاوبهشيى نێوان تهواوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانن، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان”.
ب ح