ئەمەریكا هێرشی سنوردار لە ناوخۆی ئێران ئەنجام دەدات

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە “ئەمەریكا لە ئێستادا لەگەڵ ئێران پەیوەندی هەیە و واشنتۆنیش چاودێری رێڕەوی پێشهاتەكان و گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا دەكات”.

ترەمپ لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند “وڵاتەكەی ناوبەناو لە ناوخۆی ئێراندا هەندێك هێرشی سنووردار ئەنجام دەدات”.

وتیشی “ئەو هێرشانە ئامانجەكانیان بەدی دێنن و ئەو گەمارۆیەشی بەسەر تاراندا سەپاندوویانە گەورەترین گەمارۆیە لە مێژووی سەربازیدا”.

ئاماژەی بەوەش كرد “هاتوچۆی دەریایی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە بە پێی رەزامەندی ئەمەریكایە”.

باسی لەوەش كرد “ئێران زۆر حەزی لە رێككەوتنە لەگەڵ ئەمەریكا”، هەرچەندە هیچ وردەكارییەكی زیاتری سەبارەت بە سروشتی دانوستانەكان و ئەوەش نەخستەڕوو كە كەی رەنگە لێكتێگەیشتنێكی ئەگەری هەبێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان