مەودا میدیا-
وەزیری نەوت عیراق ئاشکرایکرد رێکخراوی ئۆپێك بەرهەمهێنانی چوار ملیۆن و 330 هه‌زار به‌رمیل نەوتی رۆژانه‌ی بۆ عیراق دیاریکردووە، له‌كاتێكدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه زیاتر له پێنج ملیۆن به‌رمیلە.
باسم محه‌مه‌د خوزەیر، وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگەیاند “گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆپێك بەردەوامە بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نەوت به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی عیراق و ئه‌و بارودۆخه‌ی رووبەڕووی بوووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە رێگە بە عیراق بدرێت تاوەکو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌رزبكاته‌وه، له‌پێناو دابینكردنی داهاته داراییه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخان و جێبه‌جێكردنی پلانه‌کانی حكومەت لە ئاوەدانکردنەوەی وڵات”.
ب ح