وتەبێژی سۆسیالیست دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان جوڵاندن و جێگیرکردنی هێز لە گوندی گوڵەخانە و بارەگاکانی پارتەکەیان رەتدەکاتەوە و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “بوونی قەرەباڵغی لەگوندی گوڵەخانە و بارەگای سەرەکیی کاکە حەمە تەنها کۆبوونەوەیەکی حزبی بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو جموجۆڵەی بینراوە، هیچ پەیوەندییەکی بە جوڵاندنی هێزی سەربازییەوە نییە، بەڵکوو تەنها بەهۆی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیان بووە و هیچ هێزێک نەجوڵێندراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لەسەر رادەستنەکردنی بارەگایەکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی تەکیە، دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەرکرد.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان