مەودا میدیا-
جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بۆردی حکومەت و ئەنجومەنە هەلبژێردراوەکان و زانکۆکان بەسەرپەرشتی سەمیر هەورامی، لێپرسراوی بۆردی حکومەت و بە ئامادەبوونی ئەندامانی بۆرد کۆبوونەتەوە.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “بۆردی حکومەت جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەبارەت بە حکومەت کردەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆبوونەوەکە پێشهات و دۆخی سیاسیی و ئیداریی لە هەرێم تاوتوێ کرد و جەختکرایەوە لە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی بریاری سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی پێنجشەممەی رابردوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرانبەر بڕیارە تاکلایەنەکەی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بڕیاریدا تیمی یەکێتی لە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بکشێتنێتەوە و هۆشداریشی بە بەرپرسانی باڵای پارتی دا لە هەر گەنگاوێکی تر.
ب ح