مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد رۆژی سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027، بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “بەپێی بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و دواتر پەسەندکردنی تاوەکو رەوانەی پەرلەمان بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەردوو پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان و سندوقی سەروەریی نەوەکان وەک پێشینەیەکی ستراتیژیی حکومەت لە پڕۆژە یاساکەدا جێگیرکراون و گرنگییەکی زۆریان پێدەدرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “پرۆژەیاسای بودجەی 2027، ئامرازی دارایی لەخۆ دەگرێت بۆ پشتیوانیکردنی گەشەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی توانای رووبەڕووبوونەوەی مەترسی و ئاڵنگارییەکان”.
ب ح