مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده گرژییه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامییان هه‌یه، به‌ڵام نرخى نه‌وت دابه‌زینى تۆماركرد و له‌گه‌ڵ دوو هه‌فته‌ى رابردوو 20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زیووه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به 91 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش به 87 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و به ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنى دانوستان، بازاڕى سووته‌مه‌نى جیهانیان شڵه‌قاندووه و به‌هۆیه‌وه نرخى نه‌وت ماوه‌ى سێ مانگه له به‌رزیدایه.
ع