مه‌ودا میدیا-
بافڵ جه‌لال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی یەکێتیی له په‌رله‌مانى كوردستان به راشكاویی وتویه‌تی “ئەگەر پێشتر بە 47 بە 53 رازیبووبین ئێستا تەنها بە 50 بە 50 رازیی دەبین”.
بەرزان عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وردەکاریی کۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ جه‌لال تاڵەبانی ئاشکرا دەکات وتى”سەرۆکی یەکێتیی پێی راگەیاندوون کە دۆخەکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش 4ی نۆڤەمبەر و ئێستا تەنها بە 50 بە 50 رازیی دەبین”.
باسى له‌وه‌شكردووه “سەرۆکی یەکێتی دووپاتیکردووەتەوە کە سەردەمی 47 بە 53 کۆتایی هاتووە و بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێ، تەنها شەراکەتی راستەقینەیان قبووڵە”.
ع