مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به كاتى هه‌رێمى كوردستان، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كۆشكى سپیی پێشوازیی له عه‌لى زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا وتى “من عیراقم خۆشدەوێت و خەڵکی باشن، زەیدی نوێنەرایەتییەکی باشی ئەوان دەکات”.
وتیشى “پێموایە عەلی زەیدی بۆ ماوەیەکی درێژ لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە، ئه‌مه‌ریكا و عیراق بەمزووانە واژۆکردنی چەند رێککەوتنێکی گەورە لە بواری نەوتدا رادەگەیەنن”.
لاى خۆیه‌وه عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق وتى “سەردانەکەی واشنتۆن بە سەردانێکی ئاسایی و بێ دەستکەوت تێپەڕ نابێت”.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى زه‌یدى له كاتێكدایه، له ماوه‌ى مانگى رابردوو هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستگیركردنى دز و گه‌نده‌ڵه‌كانى له عیراق راگه‌یاندووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند په‌رله‌مانتار و سیاسییه‌ك ده‌ستگیركراون.
ع