مهودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتى، لە ئێستادا هیچ دانووستانێک لەگەڵ ئەمهریکییەکان ئەنجام نادەین و هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان تاران و واشنتۆن نییە.
موحسين رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتى “هەموو ئەو بانگەشانەی ئەمهریکییەکان سەبارەت بە درێژەدان بە دانووستان لەگەڵ ئێران و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە قەتەر درۆیە”.
ئهوهشى خستهڕوو “بانگهشهى ئەمهریکییەکان سەبارەت بە بەردەوامی دانووستانەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان و دابەزاندنی نرخی نەوتە”.
باسى لهوهشكرد “پلاندانانم بۆ دیدار لەگەڵ جهى دى ڤانسى جێگری سەرۆکی ئەمهریکا بڵاوکراوەتەوە، بە تەواوی درۆ و بێ بنەمایە، تا ئەمهریکا حەوت مەرجەکە جێبەجێ نەکات، گەرووی هورمز ناکرێتەوە”.
ع