مهودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند، تا ئێستا شوێنى كۆبوونهوهى ئهمهریكا و ئێران بۆ دانوستان دیارینهكراوه، دهشڵێت، زۆر وڵات هاوكاربوون بۆ ئهوهى دانوستان بكهین.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند “پلانەکان بۆ ئەنجامی دانوستان لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجام دراوە و راوێژكردن بۆ دیاریکردنی شوێنی گفتوگۆکانیش خەریکە دەچێتە پێشەوە و کە یەکلایی بووەوە راگەیاندنی بۆ دەکرێت”.
وتیشى “لە بنەڕەتدا دیاریکردنی شوێن و کاتی دانوستانەکان پرسێکی پێچراو نییە و نابێت ببێتە یاریی مێدیایی، هەم تورکیا و هەم عومان و هەم هەندێک وڵاتی تریش ئامادەیی خۆیان بۆ میوانداری لە گفتوگۆکان راگەیاندووە کە ئەوە بۆ ئێمە زۆر جێگای بایەخە”.
بڕیاره له چهند رۆژى داهاتوو ئهمهریكا و ئێران گفتوگۆو دانوستان له بارهى چهند پرسێك بكهن، لهوانه بهرنامه ئهتۆمییهكهى ئێران و پیتاندنى یۆرانیۆم.
ع