محەمەد حاجی مەحمود: دەبێت پەرلەمان دەستوور بۆ هەرێم دابنێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد عیراق کێشەی لەگەڵ کورد هەیە و هیچ کات کوردی بە هاوبەشی خۆی قبوڵ نەکردووە، کورد خاوەن دۆزێکە و داوای مافی نەتەوەیی خۆی دەکات.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “تائێستا کورد لە هەرێمی کوردستان دەستووری نییە و گەورەترین دەزگای شەرعی و یاسایی لە هەرێم پەرلەمانە، بەڵام دوو ساڵە هەڵبژاردن ئەنجام دراوە بەڵام کارا نەکراوە و کاراکرادنەوەشی ئەرکی سەرەکی هەمووانە، چونکە پەرلەمان دەتوانێت یاساکانی بەغدا دژبە هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ئێستادا باشترین چارەسەر بۆ کورد لە چوارچێوەی عیراقدا کۆنفیدراڵییە، چونکە حکومەتی عیراق پابەندی دەستوور نەبووە و جێبەجێی ناکات و کوردیش خۆی کەمتەرخەم بووە لە دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی کە دەستوور رێگەی پێداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی فرە بازنەییەوە دەنگی کورد دەفەوتێت و پێویستە هەڵبژاردنەکان لە عیراق بکرێت بە یەک بازنەیی، حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عیراق نیەتییان بەرانبەر کورد باش نەبووە و وەک هاوڵاتیی پلە دوو و سێ کوردیان قبوڵە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان