مەودا میدیا-
سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ئاشکرایکرد هەرگیز رازی نابن پارەی زیاتر بۆ جەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەرخان بکرێت.
حەکیم جێفریسو، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند “پێویستە کۆتایی بەو جەنگە بێباک و تێچوو زۆرەی ئێران بهێنن کە بە خواستی کۆمارییەکان هەڵگیرساوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بەڵێنێک بووە بە گەلی ئەمەریکایان داوە و هەر لە یەکەم رۆژەوە بە تووندی دژی ئەم جەنگە بوون و بەردەوام دەبن”.
ئەوەشی خستەڕوو “دیموکراتەکان یەکدەنگن دژی دابینکردنی هەر پارەیەکی زیادە بۆ جەنگی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە پارەی باجدەران بۆ ئەوە خەرج بکرێت ژیان بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی ئەمەریکا هەرزانتر و گونجاوتر بکرێت”.
ب ح