کاروان گەزنەیی: یەکێتی لە خیانەتکاران خۆشنابێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کەمینەیەک لەناو پارتی بە ئەنقسەت کۆبوونەوەکانیان تێکدا و دەستیان برد بۆ ئەتکردنی پەرلەمانی کوردستان و شکاندنی شکۆی هەندێک پەرلەمانتار.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند “بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەست بۆ مەلەفی نەوت و غاز دەبات، موکڕە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی نەوت و غاز و کارەبا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجی یەکێتی ئەوەیە هاوڵاتییان لە خۆشگوزەرانیدا بن، شایستەی بێ نەوت، غاز و کارەبا نین لەم وەرزی سەرمایەدا، بۆیە ئەم قەوارەیە بە خوێنی شەهیدانی یەکێتی دروستبووە و خۆی بە خاوەنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەزانێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش (11/4) ئەو بابەتە تێپەڕیوە و دەیەوێت بەپێی نەخشە رێگایەک خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات، لەئێستاشدا کاک بافڵ لە بەغدایە و وەک ماوەکانی رابردوو بە هەواڵی خۆشەوە دەگەڕێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان