بێستون فایه‌ق: دانیشتنەکەی پەرلەمان بە پارە کراوە

مەودا میدیا-

راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌زه‌بری هێز و پارە كراوه‌ و یه‌كێتی پاره‌ی زیاتری لە پارتی خه‌رجبكردایه‌ ده‌یتوانی رێگری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات.

بێستون فایه‌ق، راوێژکاری بافڵ جەلال تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند “دانیشتنەکەی پەرلەمان، دانیشتنی پەکخستنی پێکهێنانی حکومەت و پەرتەوازەیی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگای سیاسیی کوردستان بوو، هەروەها دانیشتنەکە بردنەوە و سەرکەوتنی هیچ لایەنێک نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە بەڵگەوە ئەگەر یەکێتی رۆژێک پێشتر یان شەوی پێش دانیشتنەکەی پەرلەمان بڕێک پارەی زیاتری خەرجبکردایە رێگری لەو دانیشتنە دەکرد، بۆیە دانیشتنەکە بەبێ کۆدەنگی سیاسیی بووە و پارە حکومی کردووە، یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش 11/4”.

ئەوەشی خستەڕوو “هه‌وڵ و نێوه‌ندگیری نێودەوڵەتیی و هەرێمی هه‌یه‌، بەڵام بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە قسەکانی پەشیمان نییە و ئەو هەنگاوانەی دوای دانیشتنەکە دەگیرێنەبەر جیاوازتر دەبێت لە پێشوو، لەمڕۆژانەدا ئەنجامی سەردانەکەی کاک بافڵ لە مووچە و سووتەمەنی هاوڵاتییان دەبینن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان