مهودا میدیا-
بریکاری وەزارەتی نەوتى عیراق رایگهیاند، دوای شەش مانگ، بەرهەمی غازی چەمچەماڵ و کۆرمۆر دەگاتە ملیارێک پێ سێجا و زیادەشی دەبێت.
د. عزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عبراق بۆ کاروباری غاز رایگەیاند “پێشبینی دەکرێت دوای شەش مانگی تر بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکانی چەمچەماڵ و کۆرمۆر بگاتە ملیارێک پێ سێجا، ئەمەش دەبێتتە هۆی دروستبوونی سەدان ملیۆن پێ سێجا غازی زیادە لە سەرووی پێویستییەکانی هەرێمی کوردستانەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد “ئەو سەروەت و سامانەی لە ناو خاکی پارێزگای سلێمانیدا هەیە بەشی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی دەکات، هەردوو کێڵگەی (کۆرمۆر) و (چەمچەماڵ)یش بە گەورەترین کێڵگەی غاز لە عیراقدا دادەنرێن”.
وتیشی |هەموو کوردستان پێویستی بە 600 بۆ 700ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە، بەم پێیەش 300 بۆ 400ملیۆن پێ سێجا غازی زیادە دەبێت، لە ئێستادا کۆمپانیای (دانەغاز) لە کۆرمۆرەوە بڕی 100 ملیۆن پێ سێجا غاز بە پارێزگای کەرکوک دەدات”.
ع