مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکاریکرد داوا لە پەرلەمانتارانی سەرجەم حزبەکان دەکەن لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی سوێندە یاساییەکەیان بگەڕێنەوە هۆڵی پەرلەمان.
کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند “هەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری عیراق یەک هەرێمە و هەوڵەکانی لێکترازان و دوو ئیدارەیی سەرناگرن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەڵوێستی پارتی روون و ئاشکرایە و مەسعود بارزانی و پارتەکەش داوایان لە هەموو لایەک کردووە، پەرلەمانتاران بچنە پەرلەمان و کارەکانی خۆیان بە دروستی بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “خەڵکی کوردستان و یاسا و دەستوور دوو ئیدارەیی پەسەند ناکەن و هيواخوازن هەموو لایەنەکان بێنەوە سەر رێگەی راست و پێکەوە خزمەتی هەرێمی کوردستان و گەلەکەیان بکەن”.
ب ح