مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سبەینێ نمەباران دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت, لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەکاتەکانی ئێوارە, وەهەروەها لەسنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا, ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم کەمی جیا جیا لەناوچە شاخاوییەکان، بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری نزمە پەستانێکی لاوازی دەریایی سپی ناوەراست دەگاتە هەرێم، سەرەتا نمە باران لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا دەبارێت پاشان بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:”
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
ب ح