روسیا ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یی له‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ى درۆنه‌كانى ئۆكرانیا تۆماركرد

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی روسیا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2049 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، ئەمەش بەرزترین ئاماری رۆژانەیە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیەوە.

لە 20ى ئەیلولدا، بەرگرییە ئاسمانییەکانی روسیا ژمارەیەکی پێوانەیی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای بەدەستهێنا و بە سەرکەوتوویی هەزار و 91 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان ته‌قاندبووه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی روسیا، کۆی ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئۆکرانیا کە لە سەرەتای شەڕەکەوە لەناوبراون، 290 هەزاری تێپەڕاندووە، وەک لە راپۆرتی ئاژانسى روسیا تودەی هاتووه‌.

پێشتریش، وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی لە ماوەی شەوێکدا هەزار و 336 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ناوچە جیاجیاکان لە نێویاندا ناوچەی مۆسکۆ و هەروەها بەسەر دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤدا گرتووە و خستوویانەتە خوارەوە.

سێرگی ئاکسیۆنۆڤ، بەرپرسی ناوخۆیی لە تێلیگرامدا نووسیویەتی “دوژمن پردی کریمەی بۆردوومانکردووە. بەهۆی ئەمەوە پێدەچێت هاتوچۆ تا نیوەڕۆ سنووردار بێت”.

لاى خۆیه‌وه‌ دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رایگەیاند “سیستەمی بەرگریی ئاسمانی روسیا زۆر کاریگەرانە کاردەکات، بەڵام هیچ سیستەمێک ناتوانێت گەرەنتی پاراستنی 100%ی دامەزراوەکان بکات لە بەرانبەر هێرشەکانی بەم قەبارەیە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان