“جورف نه‌سر له‌ زاخۆوه‌ تا به‌سره‌ ده‌گرێته‌وه‌”

مه‌ودا میدیا-

حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عیراق وتى “دۆسیه‌ی جورف نه‌سر چه‌ندین ساڵه‌ داخراوه‌، به‌ڵام حكومه‌ت پشتبه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، رێكاری گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گومانی قاچاخی نه‌وت”.

وتیشى “ئه‌و لیژنه‌ی دروستكراوه‌، له‌ جورف نه‌سر ده‌ستكاریكردنی بۆرییه‌كانی نه‌وتی له‌ ناوچه‌كه‌ بینیوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌وڵدراوه‌ شوێنه‌واری ئه‌و ده‌ستكاریكردنه‌ بشاردرێته‌وه‌، فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ قاچاخی نه‌وت ته‌نیا (جورف نه‌سر) ناگرێته‌وه‌، له‌ زاخۆوه‌ بۆ به‌سره‌ درێژده‌بێته‌وه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نیا بۆ چاودێریكردنی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ گومانی قاچاخی نه‌وتیان له‌سه‌ره‌، هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌چنه‌ ناو (جورف نه‌سر)و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ دراوه‌، چونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌و شارۆچكه‌كان له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق شتێكی ئاساییه‌”.

باسى له‌وه‌شكرد “هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ئاماژه‌ی قبوڵكراو هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوكارییان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راسپێردراو به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ قاچاخچیه‌تیی نه‌وت، ده‌كرێت هێزه‌كانی سوپا بچنه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوه‌ستێته‌وه‌ رووبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان