مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، كیڤن وارش، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا قسه ده‌كات و هه‌ر قسهیهكیشى كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى جیهان ده‌بێت.
وارش له باره‌ى هه‌ڵئاوسان، هه‌لى كار و بێكارى و به‌تایبه‌تیش سوودى بانكیی كه ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى دۆلار، زێڕ و زیو ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه بازاڕه‌كانى جیهان به‌رز و نزم ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر قسه‌كانى وارش به ئاراسته‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى سوودى بانكى بێت له مانگى داهاتوو، ئه‌وه نرخى زێڕ و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زن و پێشبینییه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه سوودى بانكى به‌رزبكرێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ناڕوونى له قسه‌كانى هه‌بێت له باره‌ى سوودى بانكى، له‌و حاڵه‌ته‌ش نرخى زێڕ و زیو داده‌به‌زن، له حاڵه‌تێكدا زێڕ و زیو به‌رزده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕیار له‌سه‌ر جێگیركردنى سوودى بانكیی بدرێت.
ع