مه‌ودا میدیا-
پۆلیسى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ته‌رمێك ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هه‌ژار كراوه و ده‌ركه‌وتووه به‌راز كوشتوویه‌تى.
سۆران محه‌مه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی عوسمان محه‌مه‌د عه‌لى، لە دایکبووی 1973 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتی شەهید هەژار لە کەلار، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگوندی سەید مستەفا لای مەڕوماڵات بووە و بەراز هێڕشی کردووه‌تە سەری و بەسەختی برینداری کردوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوه.
باس له‌وه‌شكراوه “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاریی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە”.
ع