مهودا میدیا-
مستەفا ئیزەدی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاند “هێزە کوردییەکان بە بەرەنگاربوونەوەی جموجۆڵەکانی دوژمن لە شەڕی 40 رۆژەدا رێگرییان لە هاتنی هێز بۆ ناو خاکی ئێران کرد”.
ئهوهشى خستهڕوو “دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی لە رابردوودا هێزی بە وەکالەت و گرووپە سەر بە هاوپەیمانەکانی لە رابردوودا بۆ رووبەڕووبوونەوەی وڵات، سوودیان وەرگرتووە، بهڵام ئێران بهرپهرچى ههموویانى دایهوه”.
باسى لهوهشكرد “ئەزموونی ساڵانی رابردوو نیشانی داوە کە بەشداریی خەڵک و پشتیوانیی هێزەکانی ناوچە جیاوازەکان توانایەکی گرنگە بۆ بەرگریکردن لە ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی رەوتە تیرۆریستی و نائەمنییەکان”.
ع