برنج دابه‌ش ده‌كرێت و به‌شه‌خۆراكى هەشته‌میش ده‌گات

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، برنجى سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌م دابه‌ش ده‌كرێت و داخستنى گه‌رووى هورمزیش گرفتى بۆ به‌شه‌خۆراك دروستكردووه‌.

كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌ ئێستادا ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنى برنجى سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌م بریكاره‌كان ئه‌و برنجه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن”.

وتیشى “سه‌به‌ته‌ى حه‌وته‌مى به‌شه‌خۆراك دابه‌شده‌كه‌ین و برنجى له‌گه‌ڵ نییه‌، له‌تكه‌ نۆك و دۆشا و شه‌كر و زه‌یت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نیسكى سه‌به‌ته‌ى هه‌شته‌م هاتووه‌، داخستنى گه‌رووى هورمز كێشه‌ى دروستكردووه‌ و مادده‌ خۆراكییه‌كان له‌ كاتى خۆیاندا نایه‌ن و به‌تایبه‌ت برنج”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان