ئەم کەسانە قەرەبوو دەکرێنەوە

مەودا میدیا-

سبەینێ دەست بە دابەشكردنی 80 هەزار دینار قەرەبووی ئەو حاجیانە دەکرێت کە ساڵی رابردوو بە رێگای وشکانی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند “سبەینێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بڕی 80 هەزار دینار قەرەبووی حاجیانی ساڵی رابردوو دەکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ حاجیان بۆ وەرگرتنی قەرەبووەکە دەتوانن سەردانی نووسینگەی حەح و عومرەی سلێمانی بکەن، ئەگەر حاجییەک لە دەرەوەی شار بوو، دەتوانێت کەسێکی نزیکی راسپێرێت بۆ وەرگرتنەوەی پارەکە، بەمەرجێک بەڵگەنامە فەرمییەکانی پێبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ساڵی رابردوو، بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان بۆ سعودیە ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی گرژییە سیاسییەکانی ناوچەکەوە بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان