دابەشکردنی نەوتە هەزرانەکەی بەغدا دەستیپێکرد

مه‌ودا میدیا-

دواى گه‌یشتنى نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا بۆ پارێزگاى دهۆك، هه‌ر شه‌وى رابردوو ده‌ست به‌دابه‌شكردن كرا.

هاوكات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیی لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌.

نه‌وته‌كه‌ کارتی ئەلیکترۆنی دابه‌شده‌كرێت، هه‌ر خێزانى 100 لیتر بە 32 هەزار دینار پێده‌درێت و بڕیاره‌ له‌ رۆژانى داهاتووش دابه‌شكردن به‌رده‌وام بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی ماڵان بە سەرو 350 هەزار دینارە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان