مەودا میدیا-
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ئاشکرایکرد له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانێك بۆ دامه‌زراندنی باره‌گایه‌ك كه كۆنترۆڵی (جەرف ئەلسەخر) بكات ده‌رچوو.
سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگەیاند “باره‌گاكه له هه‌موو روویه‌كه‌وه به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی پۆلیسی فیدراڵییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و فه‌ریق روكن (ئه‌حمه‌د حاته‌م حه‌مید) ده‌بێت به فه‌رمانده‌ی باره‌گاكه و دوو جێگری بۆ داده‌نرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەریەک لە هێزەکانی (لیوایه‌كی سوپای عیراق، لیوایه‌كی پۆلیسی فیدراڵی، لیوایه‌كی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌وجێكی پۆلیسی وزه بۆ پاراستنی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه) بەشداردەبن و بنكه‌ی باره‌گاكه له‌چوارچێوه‌ی سنووری ئیداره‌ی جەرف ئەلسەخردا ده‌بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “باره‌گاكه له كاتژمێر (6:00)ی به‌یانی رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌كرێته‌وه‌و کۆنترۆڵی بەسەر هەموو یەکە ئەمنییەکانی ژێر فەرماندەیی خۆیدا ئەنجام دەدات، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی بابل، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ده‌كات”.
ب ح