مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد بە رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “پێویستە یەکێتی و پارتی کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها لەو هەڕەشانە تێبگەن کە لە رۆژی رابردوو لە عیراقەوە لە هەرێمی کوردستان کرا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کوردستان یەک پارچەیە و نایانەوێت ببێتە پێنج پارچە، لە کاتێکدا ئەوان کار بۆ ئەوە دەکەن ئاسەواری چوار پارچە بسڕنەوە کە لە کۆنەوە و لەلایەن داگیرکەران بەسەر کوردستاندا هێنراوە”.
ب ح