مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد به‌رارود به رۆژى رابردوو.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد”.
وتیشى “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 100 دۆلار بۆ 168 هه‌زار و 400 دینار دابه‌زى، ئه‌گه‌رى دابه‌زینیش هه‌یه به‌پێى به‌ڵێنه‌كانى پێشووى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق”.
رۆژى رابردوو عه‌لى زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق داواى له بانكى تى بى ئای كرد دۆلار به 152 هه‌زار به هاوڵاتییان بفرۆشێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا مانگى رابردوو حكومه‌تى عیراق نرخى دۆلارى له 132 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 152 هه‌زار دینار به‌رزكرده‌وه.
ع