نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشكردنی هەرێمی كوردستان نیم

مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری عیراق ئاشکرایکرد ناكۆییەكانی سیاسییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ٥۰ ساڵە هەیە و جگە لە گفتوگۆ هیچ چارەسەرێكی تر نییە.

نزار ئامێدی، سەرۆک كۆماری عیراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە نیوز رایگەیاند “پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی کوردستان یەكەمجارە بەمشێوەیە دوابكەوێت بۆ ماوەی زیاتر دووساڵ، لە هەموو حكومەتەكانی پێشووشدا تەناتەت لەسەردەمی سەدامیش ناكۆكی هەبووە، بەڵام بە دیالۆگ چارەسەر كراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەگەڵ جیاكردنەوەی سلێمانی لە بودجەو و دابەشكردنی هەرێم نییە و لەگەڵ ئەوەیە هەموو هاوڵاتییەكەی عیراقی و فەرمانبەران لە زاخۆوە بۆ بەسرە شایستەكانی خۆیان وەرگبرن، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێی كەناڵی تایبەتەوە هەوڵی زۆردەدات، هەرچەندە ئاشکرای ناکات، بەڵام گرنگە ئەنجامی هەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم حكومەتە دوا دەرفەتە بۆ رزگاركردنی سیستمی سیاسی عیراق، ئەگەر جارێكی تر لە پرسی كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و پرسە ئابوورییەكان و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی شكست بهێنن، ئەوا سیستمی سیاسی هەرس دەهێنێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات پشتیوانی بكەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان