پەکەکە 14 ئەشکەوت و پەناگەی تری لە خواکورک چۆڵکرد

مەودا میدیا-

لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی چەکدانان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، 14 ئەشکەوت و پەناگەی تری لە ناوچەی خواکورک چۆڵ کرد.

ئەو پێگە و ئەشکەوتانەی چۆڵکراون لە (جگەر تەپە، شەریف عەلیشێر، کەندەکۆلا، پاژک، باران، هنێرە (نەخۆشخانە)، خەیاتخانە، مەزڵوم دۆغان، بەڕێوەبەرایەتیی پراکتیک، یوسف-ئاسایش، هێمن و جەسوور، لەگەڵ دوو کۆگای جیاوازی تەقەمەنی) پێکهاتوون.

کەناڵی هابەر تورک لە زاری بەرپرسانی سەربازیی تورکیاوە بڵاویکردەوە “ئەو ئەشکەوت و پەناگانەی کە پەکەکە چۆڵیان دەکات، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی و سوپای تورکیاوە دەتەقێندرێنەوە تاوەکو چیتر بەکارنەهێنرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم هەنگاوە رۆڵی دەبێت لە بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، هەروەها چۆڵکردنی کەمپەکان هەنگاوێکی تر لە تێکەڵبوونەوەی ئەندامانی پەکەکە بە کۆمەڵگە نزیک دەکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان