مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا بڕیاریدا ته‌واوى نه‌وتى سپیی بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت.
سروە محەممەد، ئەندامى په‌رله‌مانى عیراق لە فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند “ئەو 50 ملیۆن لیترە وەک قۆناغى یەکەم رەوانەى هەرێمى کوردستان کراوە کە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستى پێکردووە و دواتر دەگاتە ناوەندى پارێزگا و شارەکان”.
باسى له‌وه‌شكرد “دواى دابه‌شكردنى، بڕى 50 ملیۆن لیترى تر ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و قۆناغ به قۆناغ ناردنى نه‌وتى سپیی بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌غدا به‌ڵێنى داوه به چه‌ند قۆناغێك بڕى 200 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپیی ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات”.
ره‌مه‌زان كه‌ریم، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دابه‌شكردنى نه‌وتى سپیی به نرخى هه‌رزان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى نه‌وتى سپیی بازاڕ هه‌یه، به‌ڵام به بڕێكى كه‌م، چونكه ئه‌و نه‌وته‌ى دابه‌شده‌كرێت ته‌نها 100 لیتره و هه‌ر ماڵه‌ى پێویستیی به لانى كه‌م دوو به‌رمیل هه‌یه كه 400 لیتر ده‌كات تا زستان ته‌واو ده‌بێت”.
ع