مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، نرخى ئاڵتوون ده‌ستیكرد به به‌رزبوونه‌وه و قه‌ره‌بووى به‌شێك له دابه‌زینه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى ئۆنسه‌یه‌ك له 3537 دۆلاره‌وه ده‌ستیكرد به به‌رزبوونه‌وه بۆ نزیكى 3600 دۆلار، دواتر به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه تا 3637 دۆلار، ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وامى به ره‌وتى به‌رزبوونه‌وه دا‌و یه‌ك ئۆنسه بۆ 3689 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
له ماوه‌ى ئه‌مڕۆدا هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 150 دۆلار گرانبووه، به‌وه‌ش قه‌ره‌بووى به‌شێك له‌و دابه‌زینه‌ى كرده‌وه كه كانزاكه هه‌فته‌ى رابردوو به‌خۆیه‌وه بینی.
ع