كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جۆرج واشنتۆن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی پێگەی میلیتەری تایمز، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكی (جۆرج واشنتۆن) ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو زەریای هیندی جێهێشتووە.

پێگەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە “لە شوێنی ئەو كەشتییەدا، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەتۆمیی (تیۆدۆر رۆزڤێڵت) جێگیر كراوە، ئەمەش دوای ئەوەی كەشتی جۆرج واشنتۆن ماوەی سێ مانگی لە ناوچەكەدا بەسەر بردبوو”.

كەشتییەكە لە مانگی ئایاری رابردوودا گەیشتبووە بنكەی (یۆكۆسوكا) لە ژاپۆن و لە ئێستادا لە ناوچەی بەرپرسیارێتیی كەشتیگەلی حەوتەمی ئەمەریكادایە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە یەكەمجارە لە دوای ساڵی 2003ـوە كە سێ گرووپی هێرشبەری كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكانی ئەمەریكا لە یەك كاتدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونیان هەبێت.

هاوكات تا دێت هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز لەلایەن ئەمەریكاوە لە دژی ئێران زیاتر دەبێت و ئەو وڵاتەش دەڵێت “هەر هێرشێكی ئەمەریكا بە شێوەیەكی زۆر توند وەڵام دەدەنەوە بە شێوەیەك كە پێشبینییان نەكردبێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان