جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی سەبارەت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان، ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە.

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند “ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەن کە بۆ وەرزی 2026، گەنمیان رادەستی بە سایلۆکەیان کردووە سبەینێ تاوەکو مستندی ژمارە بیتاقەی (250 سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە ئەو کەسەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادە بێت یان کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی دادنووسی پێبێت بە پێچەوانەوە چەک کەس بە کەس نادرێت، هەروەها کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانی پێبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان