مەودا میدیا-
ته‌له‌فزیۆنی (ئەلحەدەس) له‌زاری سه‌رچاوه‌یەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیرە کوردەکان، ئاشکرایکرد زەیدی جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لە دەروازە سنووریی و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
ته‌له‌فزیۆنی ئەلحەدەس بڵاویکردەوە “عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەنیاز نییە هیچ ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازیی دژبه هه‌رێمی كوردستان ئەنجام بدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ده‌روازه‌كاندا بسه‌پێنێت و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانشی له هەرێمی كوردستان كردووه به مه‌رج بۆ خەرجکردنی پشکی هەرێم لە بودجە”.
ب ح