هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆیی

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا ئاشکرایکرد پێویستە گەلی کورد بەرانبەر پلانگێڕییەکان هۆشیار بێت، هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆیی و فیتنە لە نێوان پێکهاتەکان.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا رایگەیاند “دەیانەوێت گەلی کورد لەناوبەرن و بێ ماف و ناسنامە بیهێڵنەوە، بەڵام پڕۆژەی ئەوان بۆ ئازادیی هەموو گەلانە و رێگری لەو پیلانانە دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ داننان بە مافەکانی کورد هەنگاوێکی ئەرێنییە و، لەرووی سیاسی و یاساییەوە بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەوەی ئەو بڕیارانە لەسەر زەوی جێبەجێ بکرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو “فیرقە و لیوای نوێ لە حەسەکە و کۆبانی دروست دەکرێن و ژنان رۆڵی تێدا دەبینن و هەموو هەوڵێکیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی و دابینکردنی ئارامی و ئازادییە بۆ تەواوی خەڵکی ناوچەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان