رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ رێکارە کارگێڕیی و داراییەکانی وەزارەتی دارایی عیراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەکە بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕی و چاوەڕوان دەکریت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەکە بخرێتەسەر هەژماری دارایی حکومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق 120 ملیارەکەی هەرێم وەردەگرێت و پاشان بانکی ناوەندی وەزیری دارایی عیراق لە بوونی پارەی کاش ئاگادار دەکاتەوە و لە هەبوونی پارەی کاش ئە هەفتەیە تەیف سامی مووچە رەوانەی هەرێم دەکات.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان