وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێكی لەسەر مووچە بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیەنراوێكی لەبارەی مووچەی مانگی یەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت”سەرجەم رێكارە یاساییەكانیان تەواوكردووە و چاوەڕێی تەمویلی مووچە دەكەن لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە”.

دەقی راگەیەنراوەكە:
راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
دوای هەوڵ و بەدواداچوونەكانی تیمەكانی وەزارەتمان بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا سەرجەم رێكارە ئیداری و ژمێریارییەكان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ تەواو كراون و چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەكەین بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین.

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
10/2/2026

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان